AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٣ ٠٨:٥٥

دەنگی مۆسیقای کوردی لە ئاسمانی تاران بەرز کرایەوە

دەنگی مۆسیقای کوردی لە ئاسمانی تاران بەرز کرایەوە

یەکەم بەرنامە لە پڕۆژەی مۆسیقای ناوچەکان " شەوی ئایینی هونەر و مۆسیقا" لە سەر تەوەری مۆسیقای ناوچە کوردنشینەکان شەوی شەممە دووی ڕەشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هونەرمەند، کارناس و بەرپرسان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم بەرنامە لە پڕۆژەی تایبەتی مۆسیقای ناوچەکان" شەوی ئایینی هونەر و مۆسیقا" لە سەر تەوەری مۆسیقای ناوچە کوردنشینەکانی ئێران شەوی شەممە لەسەر یەکەشەممە بە بەڕێوەبردنی گرووپی مۆسیقای "شەمس" ی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان، کارناسان و بەرپرسانی بواری فەرهەنگ و هونەر و میراتی فەرهەنگی بەڕێوە چوو.
هووشەنگ جاوید لێکۆڵەری ناسراوی مۆسیقای ناوچەکان و بەرپرسانی هونەری پڕۆژەی شەوی ئایینی هونەر و مۆسیقا کە بڕیارە لە بوارەکانی هاوپەیوەند بە پیشەی گەشتیاری بە شێوەی مانگانە میوانداری بەرپرسان و گەشتیاران بێت لە سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە وێڕای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆژە ڕایگەیاند: لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕووداوە کەسانێکی زۆر لە بواری هاوپەیوەند بە گەشتیاری و هۆتێلدار بەشدار بوون کە جێگای هەیە دەسخۆشی لە هەمووان بکەین.

News ID 58643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha